به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" میخائیل بوگدانوف " جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕۆژی دووشەمە لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دیدار و وتووێژی کرد .
زەریف و بوگدانوف لەو دیدارەدا سەبارەت بە دۆخی نوێ لە پرسی سووریا وت و وێژ جەختیان کرد لەسەر درێژەی بیروڕاگۆڕینەوەکان بۆ کۆتایی دان بە تێکهەڵچوونەکان لەو وڵاتە . میخائیل بوگدانۆف نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پرسە گرینگەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین سەردانی تارانی کردووە .
بوگدانوف بەرلە ددیار لە گەڵ زەریف لە گەڵ حسێن جابر ئەنساری جێگری عەرەبی و ئوروپای وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و ڕێگاچارەکانی پرسی سووریایان لێکدایەوە .....
کۆتایی کورتە نامە/310